ئیللا ئەوەی
ئیللا ئەوەی
* ھەموو شتێک دۆزراوەتەوە ئیللا ئەوەی چۆن بژین.
-جان پۆڵ سارتەر-
* ھەموو سامانێکی ئەم وڵاتە دزرا بێجگە لە تۆڵەکە.
-جان پۆڵی ئێن ئاڕ تی-
* ھەموو ئاوازێکمان دزییە ئیللا فەتەڕۆ نەبێ.
-جان پۆڵ مۆسیقار-
* ھەموو شتێکمان لە کۆڵە نۆرەی زوڕناو دەھۆڵە.
-جان پۆڵ پێشینان-
* کورد ھەموو شتێک وەرئەگرێ بێجگە لە تەجروبە.
-جان پۆڵ مێژوو-
* شەڵڵا ھەموو زینێکتان تەسلیم کردایە ئیللا ئەوەی وەرتێ نەبێ.
-جان جیۆپۆڵیتیک-
* ھەموو قەزایەک قایمقامی ھەیە بێجگە لە قەزای گۆزە.
-جان پۆڵ ھەزەلی-
* خۆشە بتخەنە ھەموو کابینەیەکەوە بە غەیرەز کابینەی حەرەسیات.
-جان پۆڵی ئەنجومەنی وەزیران-
* ئەمریکا ھەموو شتێک لە سعودیە قبووڵ ئەکات ئیللا سوعبەتی گرانکردنی نەوت نەبێ.
-جان پۆڵ ئۆپیک-
* ھەموو شتێک رەق بێ خۆشە بێجگە لە رێواس.
-جان پۆڵ بیلا مەعنا-
9/5/2020 14:41:00