ئه‌یاد بنیان تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌ده‌بات

ئه‌یاد بنیان تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌ده‌بات یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ بۆ شه‌ش مانگى داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق به‌رێوه‌ده‌به‌ن .

یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌یاد بنیانى وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ كاتیه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌و كامل شاملیش به‌ جێگر.

هاوكات ئه‌ندامێتى ده‌سته‌كه‌ش پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لى و ئه‌سعه‌د لازم و رافد عه‌بدولئه‌میر .

بریاره‌ له‌ شه‌ش مانگى داهاتوو به‌ سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتییه‌كى نوێى تۆپى پێى عێراق.

PUKmedia وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

4/4/2020 14:45:00