پەیمانگای تەكنیكی و تەندروستی گەرمیان VTMبەرهەم دەهێنن

لەپڕۆژەیەكی هاوبەشدا تەندروستی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی كەلاری سەربە زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ماددەی VTM كە بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار دەهێنرێت، بەرهەم دەهێنن.

ئەیاد محەمەد عەلی پسپۆڕی بایۆ تەكنەلۆژی لە لەندەن بە PUKmedia ی راگەیاند: پڕۆژەكە بەهاوبەشی  تەندروستی گەرمیان و پەیمانگای تەكنیكی سەربەزانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی ئەنجامی دەدەن.

وتیشی: پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی ماددەی VTM كە بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكار دەهێنرێت و نمونەی پشكنینەكانی تێدا هەڵدەگیرێت.

رونیكردەوە:  لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 800 یەك سی سی ماددەكەمان دروست كردوەو هەوڵەكانمان بەردەوامن، نەك تەنها گەرمیان بەڵكو بۆ تەواوی ناوچەكانی كوردستان بەرهەم بهێنین.

جەختیكردەوە: خۆشبەختانە لەئێستاشدا دەزگای خێرخوازی مام هاوكارێكی باشی پڕۆژەكەمانەو ئامادەی خۆیان بۆ ئامادەكردنی مادەكانی دروستكردنی  ڤی تی ئێم دەربڕیوە.


PUKmedia سامان یاروەیس 

1/4/2020 23:14:00