سه‌لاحه‌دین.. ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش كوژران

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31-3-2020 فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین كراونه‌ته‌ ئامانجی فڕۆكه‌كانی ئێف 16 و خاپوور كراون.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاندوه‌ چه‌ند ئامانجێكی تیرۆرستانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئێف 16 ه‌وه‌ بۆردومان كراون، ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆریستانی داعش كوژراون.

PUKmedia   ئاژانسی هه‌واڵی عیراق

31/3/2020 21:08:00