254 هاووڵاتی لەدوبەی دەگەڕێندرێنەوە عیراق

لەبەردەوامی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عیراق  بەگەشتی تایبەت 250 هاووڵاتی  تر دەگەڕێندرێنەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بڵاویكردوەتەوە:" لەچوارچێوەی هێنانەوەی هاووڵاتیانی عیراق كەبەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەوڵاتانی تر گیریانخواردوە، 254 هاووڵاتی تر لە وڵاتی ئیمارات دەگەرێنردێنەوە عیراق".

رونیشكراوەتەوە:" ئەو 254 هاووڵاتیە ماوەی چەند رۆژێكە لە چەند شوێنێكی ئیمارات گیریانخواردبوو، كە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی دوبەیەوە دەگەڕێندرێنەوە بەغدا".

ئاماژە بەوەشدراوە:" تەواوی گەشتە تایبەتەكان لەلایەن فڕۆكەی عیراقیەوە ئەنجام دەدرێن".


PUKmedia ئاژانسەكان 


 

30/3/2020 19:12:00