فەرەنسا راهێنەرە سەربازیەكانی لەعیراق دەكشێنێتەوە

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای فەرەنسا كشانەوەی راهێنەرە سەربازیەكانیان لەعیراق رادەگەیەنێت.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای فەرەنسا، رایگەیاندوە:" بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق، هێزە راهێنەرەكانمان كە مەشق بەهێزە ئەمنیەكانی عیراق دەكەن، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەكشێنینەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە:" دواترو دوای كۆتایهێنان بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێندرێنەوە بۆ سەر ئەركی خۆیان".


PUKmedia ئاژانسەكان 

26/3/2020 01:34:00