سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كۆگاكان بەسەر دەكاتەوە

ئێوارەی  25ی ئازار سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هاوڕێ لەگەڵ لیوا نەوشیروان ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و شەهاب ئەحمەد قائیمقامی قەزای كەلار كۆگاكانی بان ئاسیاوو قەرەبڵاغی لەسنوری ناحیەی كۆكس بەسەركردەوە.

لەوسەردانەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەی كۆكس چاویكەوت بە خاوەنی ئەوكۆگایانەو پێی ڕاگەیاندن.

ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی گەرمیان لەپێناو دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیانی سنورەكەدا بڕیاریداوە ڕێگری بكات لە ناردنی كەرەستەو شتومەكی خۆراكی بۆ ناوچەكانی دیكە.

سەڵاح كوێخا جەختی كردەوە لەڕێگریكردن لە بەقاچاخبردنی شتومەك لەوكۆگایانەوە بۆ ناوچەكانی باشورو ناوەڕاستی عێراق،بۆئەومەبەستەش بڕیاردرا بازگەیەكی ئاسایش جێگیربكرێت.


PUKmedia فۆتۆ: كاوە جاسم 

26/3/2020 00:30:00