تووشبوویەكی تر بەكۆرۆنا لەدەربەندیخان تۆمار دەكرێت

 وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەخستەڕووی دەرئەنجامی نوێی تووشبووان بەكۆرۆنا، تووشبوونی هاووڵاتیەكی تری لەدەربەندیخان راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردوە:" لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان،  تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانكرا، كە پیاوێكی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە.

رونیشكراوەتەوە:" كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان توشبووان گەیشتە 100 حالەت و دوو مردن.



 

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی

 

25/3/2020 23:19:00