كرماشان.. 20 تووشبووی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

وته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زانكۆی پزیشكی پاریزگای كرماشان ڕایگه‌یاند له‌و پارێزگایه‌  تا ئێستا 20 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

د.ئیبراهیم شه‌كیبا به‌ ئاژانسی ئیسنا-ی ئێران ڕاگه‌یاندووه‌ تا ئێستا 192 كه‌س له‌و پارێزگایه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 20 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پشكنین بۆ 973 كه‌س كراوه‌.

PUKmedia  ئاژانسی ئیسنا

25/3/2020 20:38:00