مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی به‌شداری له‌ پاكژكردنه‌وه‌ی قه‌زای خورماتوو ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردنی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كادرانی مه‌ڵبه‌ندی 16 ڕێكخستنی یه‌كێتی له‌ خورماتوو به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی پاكژكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی خورماتوو ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25-3-2020 له‌سه‌ر بڕیار مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرین یه‌كێتی كادرانی مه‌ڵبه‌ند به‌هاوكاری گروپی ئاڕاسته‌ خۆبه‌خشانه‌ شانبه‌شانی تیمێكی ته‌ندروستی بنكه‌ی كۆماری به‌شدارییان له‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌رمانڕشتن و پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای خورماتوویان كرد به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بڕیاریشه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت و سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زاكه‌ ده‌رمانڕشتن و پاك بكرێته‌وه‌.

پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تاكه‌ پارێزگایه‌كه‌ تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گرتۆته‌وه‌ و هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون تێدا تۆمار نه‌كراوه‌.

PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد- خورماتوو

25/3/2020 20:11:00