دیوە شاراوەكانی كۆڕۆناو ئایندەی ئێمە

ئەگەر بۆمرۆڤایەتی بەگشتی و وڵاتانی دراوسێمان بەتایبەتی هاتنی كۆڕۆنا شۆكێكی گەورەو بڕێكی زۆر لە ترس و نیگەرانی لەگەڵ خۆیدا هێنابێت، ڕەنگە بۆ ئێمە ئەو ترس وئەو بڕە لە شۆكە جۆرو مانایەكی تری هەبێت، جیاواز لە تەواوی ئەو مانایانەی كە مرۆڤایەتی و دەوڵەتەكانی ئەو دیو جوگرافیایی كوردستان هەیانە،راستە لە باری زانستی و دونیایی تەندروستێی وە ئەشێێ هەڵگری یەك مانا ویەك جۆر لە هەوڵ بێت بۆ تێپەڕاندنی و هەرئەمەش خاڵی هاوبەشی ئێستایی نێوانمان بێت، بە بێێ ئەوەی سنور یان دین یان كەلتور پانتاییەكی بۆ مابێتەوە ڕۆڵێك بۆ نێوەندگیری یان تەرەفگیری ببینێت وەك ئەوەی بۆ كۆیی كایەكانی تر هەیەتی، هەروەك چۆن حەكیم ودكتۆرەكانی دونیایی پێشكەوتوو لەئاست بچوكی ئەم ڤایرۆسە وەك قەبارەو گەورەیی لە مەترسێكەیدا ،كڵۆڵن حەكیمەكانی ئێمەش هەروان.
بەڵام ئەوەی كرۆك و مەبەستی ئەم نوسینەی منە ،نیشاندانی دیوێكی تری كۆڕۆنایە ،دیوێك كە ئەگونجێت ببێت بەسەرەتایەكی تازەو داهاتووی وڵاتێكی خاوەن یاسا و فەرمان ڕەواییەكی تەواو عەقڵانی لەسەر بینابكرێت،ئەوەی وەك جیاوازیەكی بنەڕەتی ئێمە لە كۆیی مرۆڤایەتی جیا ئەكاتەوە، ئەوەیە كەئێمە هەموو كەمتر لە بیست ساڵێك قەدەر بە ڕووداوێكی بێ ئەنداز دڕندەو مەترسیدار ئاشنامان ئەكات، هەر ڕووداوێكی بەسە بۆ ئەوەی چ وەك نەتەوە یان وەك نیشتیمان لەبەردەم سڕینەوە یان لێكترازانێكی قوڵدابین، جارێك شاڵاوی بەعس و ئەنفال وكیمیا و جارێك داعش و فەتوایی بە كۆمەڵ كوشتن و جارێكیش ئەزمەی ئابوری و مەترسیی برسێتی و هەندێك جاریش حەشد و هەڕەشەكانی و خاك داگیر كردن،ئەم نەوەیەی ئێستا چەند دڵخۆشن، بەئەندازەی ئەوەش خەمبار، چەند ئازادن ،بەئەندازەی ئەوەش دیل،چەند ئاوێتە بووی سەردەمی مۆدێرنەو لیبڕالیزم و نەمانی جیاوازی چینایەتین بە ئەندازەی ئەوەش لەبەردەم ویژدانی نوستویی وڵاتانی زلهێزدان و كەس بۆ مەرگ و مەترسێكانی سەریان نایاتە دەنگ،ئینتەرنێت و پێشكەوتنەكان ئەوەندەی خەبەری مەرگ و سوتانی خاك و گلانی شۆڕشی پێیە ،ئەوەندە ماڵێك نەبوە بۆ دۆزینەوەی خەونەكان،ئەم نەوەیە نەوەی بینینی مەترسێكان و نەوەی گێڕانەوەو شاهیدی دەیان شەپۆلی مەرگە،هەنوكە مرۆڤایەتی لە سەردەمی كۆڕۆنا و مەترسێكانی دا ئەژیت، رەنگە دیارترین خاڵی هاوبەشی نێوانمان لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا كۆڕۆنابێت، بەڵام من ئەوەندەی چۆڵی سەهۆڵەكەو جادەی مەولەویی و دەوری قەڵاو باڕاڕی نیشتیمان چاوەكانمیان پڕ لە ئەسرین كردوە، ئەوەندە چۆڵبوونی بورجی ئیڤڵ و شەقامی شۆخ و شەنگی شانزە لیزێی نەی جوڵاندووم،لە بێدەنگی جادەكانی نیشتیماندا من نخرۆبووم، بێدەنگی شەقامەكانی ڕۆماو ئۆهان و بەرلین و لەندەن منیان شۆك نەكردوە،بڕوام وایە هیچ سیاسیەك نەبێت لە كوردستاندا خامۆشی شەقامەكان خامۆشی نەكردبێت ،كۆڕۆنا پێێ وتین ئەتوانین پێكەوە دوا ئامانجەكان بەدیبێنن ئەشیی جیاواز بین ،ئەشێی من یەكێتی و تۆش ڕەنگێكی تربیت، بەڵام دواجار هەموومان پێكەوە زیندویەتی ئەدەین بەشەقام ، جیاوازی هۆكاری بنچینەی گەشەی كۆمەڵ و بوونی سیستەمێكی فەرمان ڕەوایی تەندروستە ،بەمەرجێك فەلسەفەكەی لە سەر بنەمای ڕق نەچێنرابێت، كۆڕۆنا تەنها وانەی خاوێنی فێر نەكردین، بەڵكوو فێری كردین پێكەوە جوانین  و پێكەوە نیشتیمان ئەگەیەنینە دوا ئامانج،ئەمیش وەك ئەوانی تر پرسیاری ناسنامەی لەكەس نەكردوە هەمووان كوردین و هەمووشمان لە بەردەم مەترسیداین،ئیتر كاتی ئەوەیە كۆڕۆنا تێ پەڕین و لە سەربنەمای ئیرادەی هاوبەش و دور لە سەپاندنی یەك جۆرخیتاب داهاتووی نەوەكانمان بینا بكەینەوە.

 فەهمی بورهان

PUKmedia تایبەت

24/3/2020 21:55:00