ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات

جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی، ئێرانی، به‌هایی، ئه‌فغانی ئیسماعیلیه‌كان و گه‌لانی ئاسیای ناوه‌ڕاست كرد، كه‌ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا  ده‌ژین.. هه‌روه‌ها سوپاسی كۆمیونیتی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كرد كه‌ به‌رنامه‌ی نه‌ورۆزیان كانسڵ كردۆته‌وه‌ بۆ به‌رگری له‌تووش بوونی  ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتیوانیان له‌ده‌وڵه‌تی كه‌نه‌دا كردوه‌.

ترودۆ دیسان هاوده‌ردی هاودڵی  خۆی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داو ئه‌مساڵ به‌بێ ئه‌وان له‌ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه‌ .
 شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا  جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌و نه‌ته‌وانه‌ پیرۆز  ده‌كات ، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ نه‌ورۆز ناوی كور بهێنیت .

 ره‌وه‌ندی كورد له‌ كه‌نه‌دا ده‌ست خۆشی له‌ به‌ڕێز  جه‌ستن ترودۆ    جه‌ژنی نه‌ورۆزی لێ پیرۆز ده‌كه‌ین .

PUKmedia عوسمان عه‌لی/ كه‌نه‌دا

21/3/2020 17:24:00