ئەمریكا: سزای تاوانبارانی كیمیابارانی هەڵەبجە بدرێت

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم بەبۆنەی ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە رایگەیاند: لەم یادەدا ئێمە رێزدەنوێنین، بۆ رێگری لە كاری دڕندانەی لەوشێوەیەش كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمریكا كاردەكەن بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە تاوان دژی گەلی خۆیان.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم بەبۆنەی ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ 32یەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی بێتاوانە لە هەڵەبجە كە زیاتر لە 10 هەزار  كەسی تر بەركەوتن بەهۆی هێرشی چەكی كیمیاییەوە.

دەشڵێت: لەم یادەدا ئێمە رێزدەنوێنین بۆ یادی هاوسەرەكان، خێزانەكان، كوڕەكان، كچەكان، براكان و خوشكەكان، ئەوانەی بوونە قوربانی لە هەڵەبجەو لە ئەنفالدا. 

كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێم راشیگەیاند: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كاردەكەن بۆ رێگری لە كاری دڕندانەی لەوشێوەیەو كاردەكەن بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە تەواوی جیهانداو سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە تاوان دژی گەلی خۆیان.

PUKmedia

16/3/2020 16:15:00