چین .. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

بەپێی نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 15 هەزار كەسی تر لەوڵاتی چین تووشی ڤایرۆسەكە بوون. 

 

لیژنەی پزیشكی نیشتمانی لەوڵاتی چین، نوێترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای  راگەیاندوە، لەو راپۆرتەدا هاتووە:"  ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی چین بۆ 63 هەزارو 851 حاڵەت بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزارو 380 كەس بەرزبووەتەوە".

 

هەروەها رونیشكراوەتەوە:" لەهەرێمی هۆبی لەوڵاتی چین رێژەكە بۆ چوار هەزارو 830 حاڵەت بەرزبووەتەوەو 116 كەسیش گیانیان لەدەستداوە". 

 

ئاماژە بەوەشدراوە:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 15 هەزار هاووڵاتی لەوڵاتی چین تووشی ڤایرۆسەكە بوون".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

14/2/2020 13:31:00