هاتوچۆی هەولێر داوایەك لەشۆفێران دەكات

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەئاگاداریەكدا، داوا لەشۆفێران دەكات، رێگەی نێوان كۆمەسپان- سەفین و هەریر داخراوە، رێگەی تر بەكار بهێنن.

 

لە ئاگاداریەكدا، پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندوە:" ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌، رێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان - سه‌فین- هیران به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فره‌وه‌ داخراوه‌.

 

رونیشكردەوە:" هاووڵاتیان دەتوانن رێگەی پیرمام – شەقلاوە بەكاربهێنن وەك رێگەی بەدیل. 

 

PUKmedia  راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر 

14/2/2020 12:40:00