كۆرۆنا راكردنی قه‌راغ شاری ئاسیای دواخست

یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی ئاسیا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دووه‌م پاڵه‌وانێتی كیشوه‌ری ئه‌مساڵی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

 

به‌ پێی نووسراوێكی فه‌رمی یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی ئاسیا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmediaهاتووه‌ ، بریاردراوه‌ به‌ دواخستنی راكردنی قه‌راغ شاری ئاسیا كه‌ بریار بوو له‌ رۆژی ٢٩-٣-٢٠٢٠ له‌ وڵاتی هۆنك كۆنگ به‌رێوه‌بچێت .

 

ئه‌وه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ یه‌كێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی ئاسیا بریار له‌ دواخستنی ده‌دات پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردووش بریار دواخستنی پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی ئاسیای له‌ نێو هۆڵی داخراو ده‌رخست كه‌ بڕیار بوو له‌ وڵاتی چین به‌رێوه‌بچێت .

 

 

PUKmedia وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

 

85053348_2447286478821616_6055406160779935744_n.jpg

14/2/2020 12:01:00