دیمەشق.. لەبۆردومانێكدا 7 سەربازو ئەفسەر كوژران

لەبۆردومانی موشەكەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەكی دەوروبەری دیمەشق حەوت سەربازو ئەفسەری سوریاو ئێران كوژران. 

 

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لەلەندەن، رایگەیاندوە:"  شەوی پێنج شەممە ئیسرائیل بەموشەك بۆردومانی ناوچەیەكی لەدەوروبەری شاری دیمەشق كردوە، بەو هۆیەوە حەوت سەربازو ئەفسەر كوژراون".

 

رونیشكردوەتەوە:" لەو بۆردومانەدا سێ سەربازی سوریاو چوار ئەفسەرو سەربازی ئێرانی كوژراون". 

 

PUKmedia ئاژانسەكان  

14/2/2020 11:04:00