روسیا: عیراق داوای كڕینی ئێس 400ی نەكردوە

باڵوێزی روسیا لەعیراق، باس لەوە دەكات، عیراق بەشێوەیەكی رەسمی داوای كڕینی ئێس -400 ی لەرووسیا نەكردوە.

 

مەكسیم مەكسیمۆڤ، باڵوێزی روسیا لەعیراق رایگەیاندوە:" تاكو ئێستا عیراق بەشێوەیەكی رەسمی داوای كڕینی دژە فڕینی ئێس-400 ی لەروسیا نەكردوە".

 

رونیشكردوەتەوە:" عیراق گرنگیەكی زۆر بە چەك و كەرەستە جەنگیەكانی روسیا دەدات، بەڵام تاكو ئێستا لەباڕەی كڕینی ئەو جۆرە سیستمە هیچ پێشنیارو داواكاریەكی نەبووە". 

 

مەكسیمۆڤ، لەبارەی  دەركەوتنەوەی داعش لەعیراق ووتویەتی:" گروپی بچوك بچوكی تیرۆرستی لەناو خاكی عیراقدا بوونیان و هێشتا زووە باس لە سەركەوتنی یەكجارەكەی بەسەر داعشدا بكەین".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

14/2/2020 10:11:00