لەئیدلب توركیا سوپای سوریا بۆردومان دەكات

شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا لە سنوری ناوچەی قبتان و  چەند ناوچەیەكی دەوروبەری خاڵە چاودێریەكانی لەئیدلب بۆردومان كردوە.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان تایبەت بە PUKmedia  ی راگەیاند: شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكان و تۆپهاوێژەكانی سوپای توركیا، بەچڕی چەند ناوچەیەكیان لە شارۆچكەی قبتان و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری خاڵە چاودێریەكانیان لەئیدلب بۆردومان كردوە.

 

وتیشی:  بەپێی زانیاریەكان سوپای سوریاش وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوەو شەڕێكی سەخت روویداوە، كوژراو بریندار هەیە.

 

ئەوچالاكوانە باسی لەوەشكرد: دوێنێ سوپای توركیا، هێزێكی گەورەی سەربازی لە كۆماندۆ، رەوانەی سنورەكانی خۆی لەگەڵ سوریا كردوە، كەبەدەیان چەكی جۆری راجیمەو تۆپهاوێژی تریان لەگەڵدا بووەو رەوانەی ئیدلب كراون. 

 

باسی لەوەشكرد: ئاڵۆزیەكان لەسنوری ئیدلب بەردەوامیان هەیە و كوژرانی سەربازانی توركیا، توڕەیەكی گەورەی سەربازی بەدوای خۆیدا هێناوە. 

بەیانی ئەمڕۆ هەینیش، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی 63 سەربازی سوریایی لەئەنجامی هێرشە ئاسمانی و زەمینیەكانیان   لەسنوری پارێزگای ئیدلب راگەیاند.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

14/2/2020 09:37:00