بیركۆڵێك خوشكەكەی خۆی دەكوژێت

لەناحیەی مەندەلی سەربەقەزای خانەقین، بیركۆڵێك دەست رێژی گوللــە لەخوشكەكەی دەكات و دەست بەجێ دەیكوژێت.

 

ئەحمەد عەباس، چالاكوانی مەدەنی لە ناحیەی مەندەلی، تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هەینی، كەسێكی بیركۆڵ، لەناحیەی مەندەلی لەباشوری خانەقین، دەستڕێژی گوللــەی لەخوشكەكەی كردوەو دەست بەجێ كوشتوویەتی.

 

وتیشی: پۆلیس هاتووەتە شوێنی رووداوەكەو  كەسە بیركۆڵەكەیان دەست بەسەركردوەو دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە.

 

جەختیكردەوە: بەهۆی بوونی كێشەی ئەمنی لەسنورەكە زۆربەی خێزانەكانیان چەكیان لەماڵدا هەیە، بۆیە ئەنجامی بەم شێوەیەشی لێدەكەوێتەوە، رووداوەكە كاریگەریەكی دەروونی خراپی لەسەر خەڵكی ناحیەكە جێهێشتووە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

14/2/2020 09:26:00