شەڕڤانان پەلامارێكی گروپە چەكدارەكان تێكدەشكێنن

شەڕڤانانی هەسەدە، پەلامارێكی گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا  لەتەلتەمر تێكدەشكێنن و ژمارەیەك چەكدارش كوژراون.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia راگەیاند: ماوەی دوو رۆژە گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا پەلاماری سەنگەرەكانی هەسەدە لەسنوری تەلتەمر دەدەن و لەلایەن  شەڕڤانانەوە تێكدەشكێن.

 

وتیشی: ئێوارەی رۆژی چوار شەممە گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا پەلامارێكی گەورەیان بۆ سەر شەڕڤانان ئەنجامدابوو، بەڵام  تێكشكاون و زیاتر لە 15 چەكداریان لێكوژراوە.

 

رونیشكردەوە: تەرمی دوو چەكداریان بەجێمابوون، ئەمە جگە لەوەی دەست بەسەر چەك و تەقەمەنیەكانیان گیراوە.

باسی له‌وه‌شكرد: دوینێ پێنج شه‌ممه‌ش په‌لامارێكی تری شه‌ڕڤانانیان داوه‌ به‌ڵام دیسانه‌وه‌ تێكشكاون.

ئەو چالاكوانە جەختیكردەوە: چەكدارانی سەربە توركیا ویستبوویان پێشڕەوی بكەن بۆ  داگیركردنی سێ گوندی سنورەكە.

 

PUKmedia  سامان یاروەیس  

14/2/2020 09:08:00