گۆنگرێس دەسەڵاتەكانی ترامپی بۆجەنگ سنوردار كرد

كۆنگرێسی ئەمریكا، لەكۆبونەوەی دوێنێ پێنج شەممەی دا، دەسەڵاتەكانی ترامپی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران سنورداركرد.

 

ئاژانسی هەواڵیەكانی ئەمریكا، بڵاویانكردوەتەوە:" كۆبونەوەی دوێنێ پێنج شەممەی كۆنگرێس بۆ قسەكردن بووە لەسەر پڕۆژەی سنورداركردنی، دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپی سەرۆك كۆماری ئەمریكا، لەبەكارهێنانی بژاردەی سەربازی بەرامبەر بە ئێران". 

 

رونیشكراوەتەوە:" پڕۆژەكە خراوەتە دەنگدانەوەو بە 55دەنگی بەڵێ و45 دەنگی ناڕازی، پڕۆژەكە پەسەندكرا".

 

ئاماژە بەوەشدراوە:" بەپێی ئەو پڕۆژەیە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا، بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس ناتوانێت هیچ بژدارەیەكی سەربازی بەرامبەر بەئێران بەكاربهێنێت".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

14/2/2020 08:47:00