بەموشەك هێرشدەكرێتە سەر دیمەشق

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند موشەكێك ئاڕاستەی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا كراوەو، لەلایەن دژە موشەكەكانی ئەو وڵاتە هەوڵی تێكشكاندنی موشەكەكان دراوە.

 

ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگی روسیا بڵاویكردوەتەوە:"  چەند موشەكێك لەبەرزاییەكانی جۆلانەوە لەباشوری خۆرئاوای سوریاوە ئاڕاستەی دیمەشق كراوە".

 

رونیشكراوەتەوە:" دژە موشەكەكانی سوریا روبەڕووی موشەكەكان بوونەتەوەو هەوڵی تێشكاندنیان داوە".

 

لەلایەكی تریشەوە، ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا"سانا" ئەوەی ئاشكراكردوە:" موشەكەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە هاوشێوەی چەند جارێكی تر، ئاڕاستەی دیمەشق كراون، بەڵام لەلایەن دژە موشەكەكانەوە تێشكاون".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

14/2/2020 08:34:00