ئاماده‌كاری بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی 171 ئه‌نفالكراو ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماده‌كاری بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی 171 ئه‌نفالكراوی سه‌ماوه ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌لایه‌ن پزیشكی دادی به‌غدا ئاگادار كرایه‌وه له ته‌واو بوونی وه‌رگرتنی سامپڵی ئێسكی ئه‌و 171 ئه‌نفالكراوه‌ی كه‌له مانگی (3/8/2019) له‌لایه‌ن تیمی نیشتمانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له بیابانی سه‌ماوه له یه‌كێك له‌و سێ گۆڕهبهكۆمهڵه دۆزرانه‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كران بۆ وه‌رگرتنی سامپڵی ئێسك.
وتیشی: بهراسپاردنی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان ده‌ستیكردوه بهئامادهكاری بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ هێنانه‌وه 171 قوربانی ئه‌نفال و دووباره سپاردنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی شایسته به خاكی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت تاكو ئاماده‌كاری بكرێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و روفاتانه و ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی شایسته به‌قوربانیان و سپاردنه‌وه‌یان له‌خاكی كوردستان، هاوكات بۆ كات و شوێنی ناشتنیشیان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زارت به راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دیاریده‌كرێت .
شایانی باسه، 171 قوربانی ئه‌نفالكراوان له یه‌كێك له‌و سێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه دۆزرانه‌وه كه سه‌رجه‌میان ژن و منداڵ بوون و شوێنی گوللـه‌باران كردنیانی به‌سه‌رو جه‌سته‌یانه‌وه دیاربوو.
PUKmedia تایبه‌ت
9/2/2020 12:03:00