ئیتاڵیا پشتیوانی لەسەقامگیری عیراق دەكات

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح رۆژی 24-1-2020، لە رۆما پێشوازیكرد لە لویجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا.

لە میانی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی كرا، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم، تەئكیدی لە پێویستی رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بەمانەوەی هێزە بیانییەكان لە عیراق كردەوە، هاوكات سوپاسی بەشداریكردنی ئیتاڵیای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیكردنی داعش كرد.

لە دیدارەكەدا جەختیش لە پشتیوانی سەقامگیری عیراق و كاری هاوبەش كرایەوە، لە پێناو بەرجەستەكردنی ئاشتەوایی و ئاسایش لە عیراق و ناوچەكەدا.

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار

25/1/2020 13:51:00