عیراق له‌ڕووی گه‌نده‌ڵی له‌جیهاندا له‌پله‌ی 162 دایه
به پێی ڕاپۆرتێكی نوێ كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه، عیراق له ڕووی گه‌نده‌ڵیی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 162 و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه: هه‌ریه‌ك له دانیمارك و نیوزله‌ندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌مترین گه‌نده‌ڵیان تێدا تۆمار كراوه و زۆرترین شه‌فافیه‌ت له دامه‌زراوه‌كانیاندا به‌دی ده‌كرێت، فینله‌ندا و سه‌نگاپوره‌ش له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌مدان.
به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عيراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ڕووی گه‌نده‌ڵی له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهانیش له بواری شه‌فافیه‌تدا، له پله‌ی 162 دایه.
ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه و له كاتی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه‌یدا، زانیاری له 12 ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت، كه دیارترینیان بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانییه.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
23/1/2020 18:37:00