سه‌رۆك كۆمار چاویكه‌وت به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن

له‌په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئێواره‌ی چاویكه‌وت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن عومه‌ر ڕه‌زاز و سه‌باره‌ت به‌پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان گفتوگۆیانكرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ عێراق خوازیاری بونیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌، هاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌گرنگی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیری و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ژه‌وه‌ندییه‌كان.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا، باس له‌ دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی كرا.

PUKmedia تایبه‌ت

 

23/1/2020 11:03:00