خاتوو شاناز بۆ PUKmedia: به‌رده‌وام بن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانتان

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێزان/ سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌رانی  PUKmedia ی ئازیز
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی ساڵێكی تر له‌خزمه‌ت و ماندوونه‌بوون ودامه‌زراندنی  ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان پیرۆزبایی له‌به‌ڕێوه‌به‌رو ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووس و  كادرو كارمه‌ندانی سایته‌ ئازیزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ده‌خوازم به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تكردنی تاكی كورد و گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستگۆیی و بیری نه‌ته‌وه‌یی  .

هه‌میشه‌ له‌كارتاندا دڵسۆز و  وبێلایه‌ن و پیشه‌یی  بوون و بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن ، له‌ساڵی نوێدا په‌ره‌ به‌كاری داهێنانی  زیاتر به‌ڵێنیش ده‌ده‌م بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له‌كار و پێشكه‌وتنتان ئه‌وه‌ی به‌من بكرێت له‌خزمه‌تتان ئه‌بم

دووباره‌ تێپه‌ڕینی ساڵێكی تر له‌خزمه‌تكردن پیرۆزه‌ له‌ ئێوه‌ی ئازیز

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د


PUKmedia تایبه‌ت

19/1/2020 12:02:00