قوباد تاڵه‌بانی: پێش یه‌كێتی ئامانجمان خزمه‌تی خه‌ڵكه‌

قوباد تاڵه‌بانی كه‌ ئاماده‌یی ئیمزاكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، راگه‌یاند، لیژنه‌ی په‌یرِه‌و یه‌كێك له‌هه‌ره‌ كاره‌ گرانه‌كانی حزبیان له‌سه‌رشانه‌و ئه‌مڕۆش خۆشبه‌خاته‌ توانرا ئیمزا له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی بۆ كۆنگره‌ی چوار بكرێت.

وتیشی: نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا ده‌رده‌كه‌وێت و یه‌كێتی نایه‌وێت ته‌نها ده‌موچاوه‌كان بگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت خۆی نوێ بكاته‌وه‌و وه‌ك حزبێكی مۆدێرن كاربكات.

قوباد تاڵەبانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوەشكرد، كە رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی نەخشەرێگەی یەكێتییە بۆ چوار ساڵی داهاتوو و یەكێتی نوێ دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان كە لەپلەی یەكەمدا بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانە.

ده‌قی وته‌ی قوباد تاڵه‌بانی..


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی / سلێمانی

15/12/2019 11:15:00