رزگار عەلی: كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەباشی بەڕێوەدەچێت

سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی داوا لەهەڤاڵانی مەڵبەندەكان دەكات، زوو بچن بۆدەنگدان بەنوێنەرەكانیان بۆ كۆنگرە.

لەسەعات 8ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9-12-2019 وە، كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی یەكێتی دەستیپێكرد و رزگار عەلی سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رایگەیاند: پرۆسەی دانگدانی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان تاسەعات 3بەردەوام دەبێت و داوا لەهەڤاڵانی مەڵبەندەكان دەكەین هەوڵبدەن زوو بچن بۆدەنگدان  بۆدەستنیشانكردنی نوێنەرەكانیان بۆ كۆنگرە.

وتیشی: پڕۆسەی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی یەكێتی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت.

هاوكات رەفعەت عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەستخۆشی لەهەڤاڵانی مەڵبەندەكان و لیژنەكانی بەڕێوەچوونی كۆنفراسەكان دەكات كەبەپەرۆشەوە كار بۆ سەرخستنی پڕۆسەی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان دەكەن.

PUKmedia تایبەت

9/12/2019 13:07:00