یه‌كێتی رۆژی 21ی كانونی یه‌كه‌م كۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رۆژی 21 ی كانونی یه‌كه‌می وه‌ك رۆژی به‌ستی كۆنگره‌ی چواره‌م دیاریی كردو رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووشی وه‌ك رۆژی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان دیاریی كرد.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5-12-2019 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامدراو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆژی 21 -12-2019 وه‌ك رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستنیشانكرا.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی رایانگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بڕیاردرا رۆژی 21 كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ئه‌نجامبدرێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووش كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجامبدرێت.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رۆژی 21 كانونی یه‌كه‌م وه‌ك رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌و رۆژی دوو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 9-12-2019 وه‌ك رۆژی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان دیاریی كرد.


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی

 

5/12/2019 12:18:00