فینلاند.. یادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران دەكرێتەوە

بەئامادەبوونی وەفدی كۆمیتەی فینلاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان بەڕێوەچوو.

رۆژی سێشەممە 3-12-2019، لە شاری هێلسنكی پایتەختی فینلاند و بەبۆنەی 42 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە ئاهەنگێك بەڕێوەچوو، كەتێیدا نوێنەری زۆربەی حزب و رێكخراوە سیاسییە كوردستانییەكان ئامادەبوون و لە نێویان وەفدی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە فینلاند كە پێك هاتبوو لە جەبار جومعە لێپرسراوی كۆمیتە و ئەحمەد خۆشناو كارگێڕی چاودێری و بەدواداچوون و بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاوو لەحزب و رێكخراوە سیاسییە فینلەندییەكان و ژمارەیەكی زۆر لە رەوەندی كوردستانی و  فینلاندی.

سەرەتا ئامادەبووان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و لەسەر ئاوازی سرودی ئەی رەقیب ساتێك وەستان پاشان بەخێرهاتنی ئامادە بووان كرا و پەیامی حزبی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لایەن هەڤاڵ سیامەند و پەیامی كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی لە فینلاند لەلایەن جەبار جومعە و پەیامی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لیژنەی فینلاند لەلایەن هیوا شوانی-یەوە و پەیامی

 بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن سیروان سابیر و پەیامی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن پرشنگ خان و پەیامی كۆمەڵەی سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران و پەیامی سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران كۆمیتەی فینلاند و پەیامی كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی و پەیامی ئێران لەلایەن فایەق مەسعودی و پەیامی حزبی كۆمۆنیستی فینلاندی و پەیامی حزبی دیموكراتی كوردستان لەلایەن مەلا غەریب و پەیامی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران لەلایەن جەلال سوبحانی ەوە پێشكەش كران.

پاشان بە مۆزیك و گۆرانی و بەدەنگی هونەرمەندان ئاهەنگەكە درێژەی پێدرا.

PUKmedia جەبار جومعە-فینلاند

4/12/2019 11:58:00