بەكارهێنانی چەكی كیمیایی گرژی لەنێوان روسیاو ئەوروپا دروستدەكات

رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكە كیمبیایەكان لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجام دەدات، روسیاو وڵاتانی خۆرئاواش ئامادەكاری دەكەن بۆ گەڕێكی تری روبەرووبوونەوەكان، یەكەم جاریشە تیمی لێكۆڵینەوە لە هێرشە كیمییایەكان لەسوریا ئامادەی دانیشتنەكە دەبن.

چاوەڕوان دەكرێت لێكۆڵەرەوان كە ئەركیان دیاریكردنی ئەنجامدەرانی هێرشە كیمیاییەكانە لەسوریا لەسەرەتای ساڵی نوێدا یەكەم راپۆرتی خۆیان لە لەكۆبوونەوەكەدا بخەنەڕوو، ئەوەش گرژی لەنێوان ئەندامەكانی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی كە بارەگاكەی لەلاهایە دروست دەكات.

لەكۆبوونەوەی ساڵانەی رێكخراوەكەدا، مۆسكۆ هەڕەشەی ئەوە دەكات كە ئەگەر بودجە بۆ تیمی لێكۆڵەرەوان تەرخان بكرێت، رێگری دەكات لەدەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی 2020 ی رێكخراوەكە. 

دیاری نەكردن و وەستاندنی بودجە بۆ رێكخراوەكە گیروگرفتی مەترسیدار بۆ رێكخراوەكە دروست دەكات، تەنانەت ئەگەر وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیاش دارایی پێویستیش بۆ رێكخراوەكە دابین بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی دەنگیان هەیە.

لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، ساڵێك بەسەر هێرشە كیمیاییەكەی شاری غۆتەی خۆرهەڵاتی سوریا تێپەڕی كە بەهۆیەوە هەزارو 400 كەس كوژران كە لەنێویاندا ژمارەیەك منداڵ هەبوون.

 لەسەروبەندی هێرشەكانیشدا وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئیدانەی هێرشەكانی كردو ئامادەیی وڵاتەكەشی نیشاندا بەتوندی لێپرسینەوە لەڕژێمی سوریا بكات، راشیگەیاند: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئامادەیە بەهەموو شێوەیەك رێگری لەبەكارهێنانی ئەم چەكە كۆمەڵكوژییە بكات.

لەرابردوشدا ژمارەیەك شارو شارۆچكەی سوریا كەوتنە بەر هێرشی كیمیایی كە بوە هۆی كوژرانی  سەدان كەس.

PUKmedia و.عومەر رەشید 

 

 

 

24/11/2019 18:39:00