كۆنفرانسی كۆمیته‌كان به‌ردی بناغه‌ی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و تێیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و نزیكبونه‌وه‌ی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كه‌م سوپاسی هه‌موو ئه‌و دۆسته‌ ئازیزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دڵخۆش بوون لێره‌وه‌ به‌ڵێن به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی دڵسۆزی یه‌كێتی و ڕێبازی پیرۆزیی مام ده‌ده‌ین تا دواهه‌ناسه‌ پارێزه‌ر و خوێندكاری  به‌وه‌فای ئه‌و ڕێبازه‌بین كه‌ مامی گه‌وره‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌پێناو دانا دڵنیام كوردی پارچه‌كانی تری كوردستان چاویان له‌نوێبونه‌وه‌ و به‌هێزبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ ....
له‌كۆتاییدا پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌به‌شداری پرۆسه‌كه‌بوون.
پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌وانه‌ ئه‌كه‌م متمانه‌یان به‌ده‌ست هێنا سڵاوم هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان پێنه‌درا لێره‌دا هه‌مووان دڵسۆزن چونكه‌ به‌شداری كردن هێمای دڵسۆزیه‌ بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ و نوێ بونه‌وه‌ی یه‌كێتی ..
پێكه‌وه‌ هه‌مووان ده‌ست له‌ناوده‌ست به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌توو به‌ره‌و دواڕۆژێكی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ به‌ره‌و ئاسوده‌یی گیانی مام و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كورد و كوردستان....

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د


PUKmedia تایبه‌ت

19/11/2019 09:23:00