توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ تاڵانكردنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی عه‌فرین

له‌دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌، میلشیاكانی سه‌ربه‌و وڵاته‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ تاڵان كردنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی ئه‌و شاره‌ .

ئاژانسی هاوار له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ وێرانكردن و به‌ تاڵان بردنی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی ناوچه‌كه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، توركیا ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی وێرانكردن و دزینی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان، بۆیه‌ش له‌رێگه‌ی پاره‌دان به‌كرێگیراوه‌كانی له‌و شاره‌، رێگه‌ی خۆشكردووه‌ تاكو بتوانێت كنه‌و پشكنین بۆ شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌كه‌ بكات و به‌تاڵان بیانبات.

دوای داگیكردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌،  له‌مانگی ئازاری 2018 دا، به‌كرێگراوه‌كانی توركیا، به‌رده‌وام كه‌وتونه‌ته‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و شێواندن وتێكدانی سروشتی ناوچه‌كه‌ش به‌ده‌ر نه‌بوه‌ له‌كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی ئه‌و گروپانه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: ئاژانسی هاوارنیوز

 

54544242.jpg

11/11/2019 20:01:00