رەهبەر سەید برایم: تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان مینبەری توێژەكانە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 28  ساڵ بەسەر تەمەنی تەلەفزێونی گەلی كوردستان / هەولێر-ەوە، رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستافی تەلەفزێونەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

هەڤاڵان بەڕێوبەر و ستافی تەلەفزێونی گەلی كوردستان / هەولێر
سڵاوێكی گەرم..

ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنەكەتان و  تێپەڕبوونی 28  ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە بەرهەمتان پیرۆز دەكەم، لەمرۆی بوونی دەیەها كەناڵی بینراو بیستراوی خوێندراوی كوردی، تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان/ هەولێر پردی پەیوەندی نێوان ی.ن.ك و هەولێریانەو لە دامەزراندنییەوە تا ئەمرۆ بۆ خزمەتی زیاتری كۆمەڵانی خەڵك كاری كردووە، بۆتە مینبەری سەرجەم چین و توێژەكان.

هەڤاڵان وەك راگەیاندنی ی.ن.ك ئەركتانە زیاتر و پەرۆشتر ببنە هەوێنی ئاشتی و یەكریزی نەتەوەكەمان و لەخزمەت دۆزی رەوای گەلی كوردا بن، ببنە گەیەنەری سەرجەم دەنگ و رەنگە جیاوازەكان و یەكێتییانە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەلكی كوردستان درێژە بەكاری راگەیاندنی خۆتان بدەن.

رەهبەر سەید برایم
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك

 PUKmedia تایبەت

8/11/2019 21:38:00