سەرۆك پشتیوانی كێیە؟

هەندێ جار بۆدژایەتی سەرۆك كۆماری عیراق كە كوردە ئەو دەنگۆیانەیان بڵاو دەكردەوە كە قەناس بەدەستەكان كوردبن و بە ئەمری ئەو ئەو تەقە لەخۆپیشانەران كرابێت، كە چی زۆری نەبرد ئەو دەنگۆیانە پێچەوانە بووەو بەوەتۆمەتبار كرا كە پشتیوانی خۆپیشندانەكان دەكات، لەراستیدا سەرۆك كۆمار لەگەل گویگرتنی خواستی خۆپیشاندانە  ئاشتیەكان بوو، دژی ئەوە بوو بە هیز وەلام بدرێنەوە و ئازار بدرێن، چونكە بە پێی دەستوری عێراقی رێگە پیدراوە هاوڵاتیان بۆ داخوازی و گەیاندنی دەنگی خۆیان خۆپیشاندانی ئاشتیانە بكەن.
 ئیستا ئەبیت هاوڵاتیەكی عێراقی كە گوێی لەهەردوو دەنگۆكە هەبووە،  بروا بەكامیان بكات، بروا بەوە بكات، كە لەگەڵ خۆپیشاندەرەكان بووە یان بەراستی بكوژیان بووە؟ هەندێك لەسیاسیەكانیش لەشاشەی تیفیەكانەوە دەركەوتن و لەوەش زیاتریان وت، ئەوان بی زانیاری ویستیان هەموو كورد بەوە تۆمەتبار بكەن، خەریكی پیلانگیرین، كەچی لایەنی فەرمی كوردی بەرەسمی پشتیوانیان بۆ حكومەتی عادل عەبدولمەهدی دەربری و زۆرینەی جەماوەریش بوونە پشتیوانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە، ئاخر خۆ لەهەموو شوێنێك وایە مەرج نییە رای گشتی و رای فەرمی حكومەت وەك یەك وابن، لەكوردستانیش هەر وابوو، ئەو دابەش بوونەی لەتەواوی عێراق لەسەر ئاستی حكومەت و شەقام بۆ خۆپیشاندانەكان هاتە ئاراوە، لەهەریمی كوردستانش هەروابوو، چونكە لەكۆتایدا كێشەكانی هاولاتی عێراقی یەك جۆرە و چونە پیشەوەی خواستی شەقامی عیراقی  ئەگەر لەچەند خاڵیكیش جیاوازی كەم هەبێت ئەوا دابراو نییە لەخواستی شەقامی كوردی...
 لەرابردوودا بۆ هەندێك پرس كە پەیوەست بوون بەئازادی رادەربرینەوە، رۆشنبیرانی كورد و برایانی نەتەوەكانی تر بەیاننامەی هاوبەشیان دەركردوە بۆ بەهێز بوونی و سەقامگیری ئازادی رادەربرین، بۆ ئەم خۆپیشاندانانەش دەستەبژێرێك لە رۆشنبیرانی كورد بەیاننامەیەكی پشتیوانیان بەزمانی عەرەبی دەركرد، هەموو ئەوكارانە لەروانگەیەكی راستگۆیانەویە بۆ ئەوەی غەمی هاوبەش و خواستی هاوبەشی شەقامی كوردی و عەرەبی كاری هاوبەش و هەماهەنگی پێویستە، بەداخەوە ئێستا سەندیكاو رێكخراوە پیشەییەكان توشی دابران بوون، كە دەكرا نەك لەناو عێراقدا بەڵكو لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهانیش پەیوەندی و هەماهەنگی هەبوایە. ئێستاش درەنگ نییە بۆ ئەوەی سود لەئەزمونی پێكەوە ژیانی دڵخوازانە بكەین، گەر عێراقییەكان بە هەموو رەنگەكانەوە پشتیوانی یەكتر نەبن، ئیتر نابێت چاوەرێی دراوسێكان بین بەخەممانەوە بێن، بەشداری كورد لەحكومەتی عێراق و كارەكتەرێكی گرنگی وەك دكتۆر بەرهەم دەكرێت ئەو رۆڵە ببینێت كە خواستی زۆرینەیە نەك تەنها دەستە بژێرێكی سیاسی كلاسیك كە ئێستا لەلایەنە شەقامەوە رەتدەكرێنەوە.

د.حلمی رەسول رەزا

PUKmedia تایبەت

8/11/2019 21:16:00