توركیا داعشە دیلەكان دەنێرێتەوە بۆ ئەوروپا

میدیاكانی ئەڵمانیا بەپشت بەستن بەلێدوانی وەزیری ناوخۆی توركیا"سلێمان سویلۆ" بڵاویانكردەوە لەرۆژی دووشەممەی داهاتوەوە توركیا دەست دەكات بەناردنەوەی ئەو داعشانەی لەژێر دەسەلاتی توركیادان بۆ ولاتەكانی خۆیان  و ڕەخنەی توندیش لە ولاتانی رۆژئاوا دەگرن لەبەر ئەوەی ئامادەنین هاووڵاتیانی خۆیان وەرگرنەوە.

لەهەواڵەكەدا هاتووە توركیا ڕەخنەی توندی لەولاتانی ئەوروپی گرتووە لەبەر ئەوەی ئامادەنین ئەو هاوڵاتیانەیان وەرگرنەوە كەلەریزەكانی داعشدا كاریانكردووە،توركیا هۆشداریداوە ئەو توندڕەوانەی كەبەدیل گیراون لەلایان تەنانەت ئەگەر ڕەگەزنامەشیان لێ سەندرابێتەوە ڕەوانەیان دەكەنەوە بۆ ولاتی خۆیان.وەزیری ناوخۆی توركیا هەفتەی پێشوتریش ڕایگەیاند توركیا 1200 لەئەندامانی داعشی بیانیان دەستگیركردوەو لەوانەش 287 داعشیان لەكاتی لەشكركێشیدا بووە بۆ باكوری رۆژهەڵاتی سوریا،هەمانكات وەك میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند 1149 داعش لەزیندانەكانیاندایەو لەو ژمارەیەش وەك ئەو وتی 737 كەسیان هاووڵاتی بیانین.

لەهەواڵەكەدا كەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە بەپێی ڕێكەوتننامەی نیوۆركی ساڵی 1961 ئەگەر لەڕووی یاساییەوە  كەسێك لەڕەگەزنامە بێبەری بكرێ مافی گەڕانەوەی نابێت بۆ نمونە بەریتانیا زیاتر لە200 كەسی لەوانەی پەیوەندیان كردبوو بە گروپە جیهادیەكانەوە بێبەریكردبوو لە رەگەزنامە.هەڕەشەی ناردنەوەی داعشە دەستگیركراوەكان ئەڵمانیای نیگەران كردووەو دەسەلاتدارێتی ئەڵمانیا سەرقاڵی داڕشتنی پلانی ئەگەری ناردنەوەی ئەو داعشانەیە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س/ میدیاكانی ئەڵمانیا

8/11/2019 20:37:00