كه‌لار.. له‌رووداوێكی هاتوچۆدا 3 كه‌س برینداربوون

له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – سلێمانی به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ سێ كه‌س برینداربوون.

 

راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - سلێمانی نزیك گۆندی چاڵه‌ڕه‌ش ڕویداوه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی هۆندای سه‌نتافی و هوندا تایبه‌ت، له‌ ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه‌دا  سێ كه‌س بریندار بوون".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كان كه‌وتوون".

 

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌:"  مه‌فره‌زه‌كانی هاتووجۆ ده‌ست به‌جئ گه‌شتوونه‌ته‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تی رودانی ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌".

 

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان 

.

 

8/11/2019 17:27:00