سیستانی: داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ڕه‌وایه‌

سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌بێت گوێ له‌ خه‌ڵك بگیردرێت و داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ڕه‌وایه‌.

له‌ وتاری نوێژی هه‌ینیدا مه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی ڕایگه‌یاند كه‌ عه‌لی سیستانی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران به‌ڕه‌وا ده‌زانێت و داوا له‌ به‌رپرسانی عیراقی ده‌كات كه‌ گوێ له‌ خه‌ڵك بگرن ئه‌گینا دواتر ناڕه‌زاتییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.

كه‌ربه‌لایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ده‌بێت ڕێز له‌ ئیراده‌ی عیراقییه‌كان بگیردرێت و هه‌لی چاكسازی له‌ده‌ست نه‌درێت.

 كه‌ربه‌لایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ نابێت چاكسازی پشتگوێ بخرێت و به‌رپرسانی عیراقی شانسێكی چاكسازییان له‌به‌رده‌م دایه‌ و ده‌بێت وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه‌. 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

8/11/2019 15:15:00