ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌هێز له‌ ئه‌ڵمانیا ڕوویدا

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8-11-2019 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌یه‌كێك له‌ كانیه‌كانی خه‌ڵۆز له‌ ئه‌ڵمانیا ڕوویدا و تا ئێستا چاره‌نووسی ده‌یان كرێكار نادیاره‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌كانێكی خه‌ڵوز له‌ شاری تۆتشنتال له‌ دووری 150 كیلۆمه‌تر له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ڕوویداوه‌ و تا ئێستا 30 كرێكار گیریان خواردووه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

له‌ئێستا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌ بریندار بوونی چوار كرێكار ده‌كه‌ن.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

8/11/2019 14:59:00