ئه‌مریكا: داهاتی نه‌وتی ڕۆژئاوا بۆ كورده‌كانه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت داهاتی فڕۆشتنی نه‌وتی ڕۆژئاوا بۆ كوردان ده‌بێت.

جاناتان هافمن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ داهاتی نه‌وتی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی سوریا بۆ كورده‌كان ده‌بێت.
وتیشی: داهاتی فڕۆشتنی نه‌وتی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان بۆ ئه‌مریكا نییه‌، به‌ڵكوو داهاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یه‌.

 وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند كه‌ داهاتی نه‌وته‌كه‌ ده‌درێته‌ ده‌ست كورده‌كان.

له‌ئێستا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی كێلگه‌ نه‌وتییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌پارێزن و ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ كه‌ پاراستنی  كێلگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

8/11/2019 14:32:00