تره‌مپ سزا ده‌درێت

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تاوانی خراپ به‌كارهێنانی ده‌زگا خێرخوازی و مرۆڤدۆستانه‌كان بڕی دوو ملیۆن دۆلار سزا ده‌درێت.

دادگای نیویۆرك بڕی دوو ملیۆن سزای دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای دا پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌زگا خێرخۆازی و مرۆڤدۆستانه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار هێناوه‌.

تره‌مپ له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی پێشووی ئه‌مریكا هه‌ندێك ده‌زگای خێرخوازی و مرۆڤدۆستانه‌ی به‌كارهێناوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئامانجی سیاسی و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ده‌زگای دادوه‌ری ئه‌و وڵاته‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

دادگای نیویۆرك تره‌مپی به‌ بڕی 2 ملیۆن دۆلار سزا داوه‌ و سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی دادگای په‌سه‌ند كردووه‌.

PUKmedia    ئاژانسه‌كان

8/11/2019 12:24:00