شاناز براهیم ئه‌حمه‌د: بادینان بۆ یه‌كێتی جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیدان بووه‌

ئه‌مڕۆ 7-11-2019، شاناز براهیم ئه‌حمه‌د، له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا، له‌ قه‌زای ئاكرێ و ناحیه‌ی دینارته‌، كۆمیته‌كانی (ئاكرێ، ئاشتی و دینارته‌)ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ لێپرسراو و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان و كادران و ڕێكخستنه‌كانی سنوره‌كه‌ كۆبۆوه‌.

له‌دیدار و كۆبونه‌وه‌كانیدا، شاناز براهیم ئه‌حمه‌د، ستایشی هه‌ڤاڵان و كادرانی سنووره‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند،  بینین و دیداری كادر و هه‌ڤاڵانی سنووری بادینان زۆرخۆشحاڵی كردم، تێكۆشان و قوربانی ئێوه‌ له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌رگیز له‌بیرناكرێت، ده‌بێت زیاتر خزمه‌ت بكرێن.

وتیشی: ره‌خنه‌ و پێشنیاز و داوا و هه‌ڵوێسته‌كانتان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری یه‌كێتی له‌ئێستادا له‌جێگه‌ی خۆیدایه‌ و بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ هیچ درێغی ناكه‌م.

دووپاتیكرده‌وه‌، بادینان بۆ یه‌كێتی له‌ هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كاندا جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیدان بوه‌ و ده‌بێت.

هه‌ر له‌میانه‌ی دیدار و كۆبونه‌وه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵان ڕاشكاوانه‌ تێڕوانین و بیروڕای خۆیان له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی و پێگه‌ و ڕۆڵ كادرانی یه‌كێتی له‌سنوری بادینان و به‌ستنی كۆنگره‌ خسته‌ڕو و جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بن.

PUKmedia

7/11/2019 20:54:00