پۆمپیۆ: رێگه‌ ناده‌ین ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

‌ئه‌مڕۆ 7-11-2019، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێویسته‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئێران له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ین ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

پۆمپیۆ داواشیكرد كۆمه‌ڵگای نیوه‌ده‌ڵه‌تی گۆشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران زیاد بكات و بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێست بنوێنن، به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی تاران بۆ ده‌ستخستنی چه‌كی ناوه‌كی.

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی واشنتۆنی له‌ رێككه‌وتنی 5 + 1 ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران راگه‌یاند، له‌ به‌رامبه‌ردا ئێران تا ئێستا چوار هه‌نگاو پاشه‌كشه‌ی كردووه‌، ئه‌وه‌یش ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه‌ و ترسی هه‌یه‌ ئێران زیاتر له‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم نزیك ببێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

7/11/2019 15:58:00