ئه‌ردۆگان: رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ واشنتۆن به‌ته‌واوی جێبه‌جێنه‌كراوه‌

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وتارێكدا باسی له‌ ئامانجی له‌شكركێشی توركیا له‌سوریا كرد و رایگه‌یاند: هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بۆ كۆتاییهێنان بووه‌ به‌و پیلانه‌ی له‌ 8 ساڵی رابردوودا له‌ دژی توركیا داڕێژرا بوو، ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر سوریا هه‌لێكی باش بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توركیا دۆسته‌ راسته‌قینه‌كانی خۆی بناسێت.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سوریا كرد و رایگه‌یاند تا ئێستا كه‌ 120 سه‌عات له‌ مۆڵه‌تی كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ تێپه‌ڕیووه‌، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ به‌ ته‌واوی و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

7/11/2019 15:04:00