كۆڕێك بۆ مه‌لا به‌خیتار ساز ده‌كرێت

بڕیاره‌ رۆژی 9-11-2019 كۆڕێك بۆ سیاسه‌تمه‌دار مه‌لا به‌ختیار له‌ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری جیهانگیری و سۆسیال میدیا له‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌كان) ساز بكرێت.

كۆڕه‌كه‌ له‌ هۆڵی گراند ملینیۆم له‌شاری جوان سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ سازده‌كرێت و مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و دیالۆكێكی هۆشیارانه‌ له‌سه‌ر كاریگه‌ری جیهانگیری و سۆسیال میدیا له‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.


PUKmedia تایبه‌ت

7474.jpg

7/11/2019 12:29:00