په‌یكه‌رێك بۆ محه‌مه‌د دروستده‌كرێت

له‌ لایه‌ن خوێندكارێكی هونه‌ره‌جوانه‌كه‌وه‌ په‌یكه‌رێك بۆ محه‌مه‌دی رۆژئاوای كوردستان دروستده‌كرێت.

مامۆستا هونه‌ر ساحب مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت: هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كم كرد تا په‌یكه‌رێكی شایسته‌ بۆ محه‌مه‌دی رۆژئاوای كوردستان دروست بكه‌م، كه‌ زیاد له‌هه‌ڵه‌بجه‌ دڵی سوتاندوم، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌م خسته‌ سه‌رشانی چراخان كه‌خوێندكاری قۆناغی پێنجه‌می په‌یكه‌رسازیه‌ وه‌ك كارنامه‌ی ده‌رچونی ئه‌وخوێندكاره‌ ده‌بێت و  خۆشم سه‌رپه‌رشتی كارنامه‌ی دبلۆمه‌كه‌ی ده‌كه‌م.

وتیشی: هیوادارین كارێك بكه‌ین كه‌ شایسته‌ی ئه‌و ئازاره‌ بێت كه‌ محه‌مه‌د بینیویه‌تی.


PUKmedia تایبه‌ت

41.jpg

7/11/2019 11:29:00