كەشناسی هەرێم: بومەلەرزەیەك رویدا

كەشناسی هەرێم رایگەیاند ئەمشەو بومەلەرزەیەك بەگوڕی زیاتر لە سێ پلەی رێختەر لەقەڵادزێ رویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، ئاماژەی بەوەداوە سەعات 7:34 دەقیقەی ئەمشەو بەكاتی هەولێر بومەلەرزەیەك لەشاری قەڵادزێ رویداوە.

لەبارەی گوڕی بومەلەرزەكەشەوە، كەشناسی هەرێم دەڵێت: گوڕی بومەلەرزەكە 3.3 پلە بووە بەپێوەری رێختەر بەقوڵایی 10 كیلۆمەتری لەدووری 32 كیلۆمەتر لەشارۆچكەی قەڵادزێ.

PUKmedia 

86786.jpg

6/11/2019 21:14:00