سین جیم

سین جیم
سین: عیلاقەی بەینی برادەرانی سەرەوە چۆنە؟
جیم: قوربان ئەوەندە گەرمە بە دەستگرەشەوە ناوێرن تەوقە لەگەڵیەكتریدا بكەن
​*​*​*
سین: بەلای تۆوە چی زۆر عەیبە؟
جیم: ریشت پڕۆفیسۆری بێ‌، بەڵام كە لەئاودەست هاتیتە دەرێ‌دەستت نەشۆی
​*​*​*
سین: چی لە كیم كارداشیانەوە فێربووی؟
جیم: ئینسان قنگی رەش بێ‌ بەڵام بەختی رەش نەبێ‌
​*​*​*
سین: باشترین كاڵا كە هەقە وەزارەتی بازرگانی هاوردەی بكات بۆهەرێم چییە؟
جیم: مەجموعەیەكی باش موزاهەرەچی لە بەغداوە
​*​*​*
سین: تەنیایی چییە؟
جیم: ئەوەیە لەو هەموو عالەمەدا كەسێك نەبێ‌ بۆت بمژێ‌.. سۆندەی ناو بەرمیلی نەوتەكە
​*​*​*
سین: قورسترین پرسیار كامەیە؟
جیم: چیتە
​*​*​*
سین: لە سی و یەكی ئاب كە ئێوە ئاوارەبوون چییان بەسەردا تەوزیع کردن؟
جیم: سانتی
سین: ئەی لە بومەلەرزەكەی پێراردا؟
جیم: هەر سانتی
​*​*​*
سین: نیشانەكانی گەندەڵی چین؟
جیم: نیشانەی لەكوێ‌ بوو! خۆ گرانەتا نییە
​*​*​*
سین: كێ‌ بەدرۆوە ئەڵێ‌ رەش و رووتم؟
جیم: بابا تاهیری عوریان
​*​*​*
سین: ئەم هەرێمە لەچی ئەچێ‌؟
جیم: تڕێلەیەك مەكینەی مۆسكۆڤیچی لەسەربێ

6/11/2019 15:41:00